نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق راپۆرتێکی سەبارەت بە ئازادی رادەربڕین بڵاوکردەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، رەخنەگران لە ھەرێمی کوردستانی عێراق نەک تەنیا دووچاری مەترسیی تۆقاندن و  بەربەست خستنە بەردەم جووڵە و گرتنی ھەڕەمەکی بوونەتەوە، بەڵکو ھەندێکیان بە تۆمەتی ناوزڕاندنیش تۆمەتبارکراون و ھەندێکیشیان بەپێی یاساکانی پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەییەوە سزادراون.
لە بەشێکی تری راپۆرتەکەدا ھاتووە، لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ بۆ مانگی نیسانی ٢٠٢١ چاودێری رەوشی ئازادە رادەربڕینیان کردوە، کەسانێک بەئامانج کراون بەھۆکاری پەیڕەوکرنی مافەکانیان لە رێپۆرتکردن یان ڕەخنەگرتن لە ھەڵسوکەوتەکانی دەسەڵاتە گشتیەکان. 
جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەو جۆرە ڕێکارانە کاریگەریەکی ترسناکیی دەبێت لەسەر ئەوکەسانەی ھەوڵی شەفافیەت و لێپیچینەوە دەدەن لەدەسەڵاتە حکومییەکان و دەسەڵاتە گشتییەکان.