حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرای کرد لە رۆژی ١١ی ئایارەوە ھاوردەکردنی کاڵەک و شوتی لەسەرجەم دەروازە سنوریەکانەوە قەدەغە دەکرێت.
ھەر لەو راگەیەندراوەی وەزارەتی کشتوکاڵدا ھاتووە، سەرەڕای ئەوەی کە لە رۆژی ١١ی مانگەوە ھاوردەکردنی ئەو بەرھەمە قەدەغەکراوە بەڵام ١٠ رۆژ وادەش دراوە بەو بازرگانانەی کە پێشتر مۆڵەتی ھاوردەکردنیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی زەرەر نەکەن و شوتی و کاڵەکە ھاوردەکانیان ساغ بکەنەوە.
ئەم ھەنگاوەی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ بەرگرتنە لە زیانی جوتیارانی عێراق کە ساڵانە بەھۆی ھاوردەکردنی بەرھەمە کشتوکاڵیەکان لە سوریا و ئێران و تورکیاوە بە ملیۆنان دینار زەرەر دەکەن.