کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق، دوای پشوەکانی جەژنی رەمەزان فۆڕمی داوکاری بۆ کارمەندانی سەرسندوقەکانی دەنگدان بڵاودەکەنەوە، ئەو کەسەی دەبێتە کارمەندی سەر سندوق، پێویستە بڕوانامەی ئامادەیی و کارتی دەنگدانی ھەبێت و دانیشتووی ئەو پارێزگایە و لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٢ بەرەو سەرەوە بێت، ھاوکات خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانیش دەتوانن بەشێوازی ئەلیکترۆنی داواکاری پێشکەش بکەن.
راشیگەیاند، بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق کە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت، کۆمسیۆن پێویستی بە نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کارمەند ھەیە.