سەرۆک کۆماری عیراق داوای بوژاندنەوەیەکی گشتگیری لە کەرتی تەندروستی دەروونی کرد، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە بەهێزکردنی ئەم کەرتە کۆڵەکەیەکی سەرەکییە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو و جێگیر.

ئەم داوایە لە رێگەی ووتەیەکەوە خرایە روو کە د. جەمال محەمەداوی، راوێژکاری سەرۆک کۆمار، لە پێنجەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی پزیشکانی دەروونناسی عیراق پێشکەشی کرد. کۆنفرانسەکە لە بەغدا بەڕێوەچوو بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشک و توێژەرانی ناوخۆ و دەرەوەی عیراق.

د. محەمەداوی لە ووتەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە کەرتی تەندروستی دەروونی روبەروی ئاڵنگاری گەورە بۆتەوە و پێویستی بە چارەسەری بنەڕەتی هەیە. هەروەها جەختی لە پێویستی یەکخستنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەروونی کردەوە لە چوارچێوەی چاودێری تەندروستی سەرەتاییدا، لەگەڵ مۆدێرنکردنی ژێرخانی ئابوری سەنتەرەکانی دەروونی لە ڕێگەی دابینکردنی ئامێری مۆدێرن و پسپۆڕانی لێهاتوو.

راوێژکاری سەرۆک کۆمار هەروەها جەختی لەسەر دەستپێکردنی پرۆگرامەکانی هۆشیاری نیشتمانی کردەوە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە سەبارەت بە تەندروستی دەروونی و سوود وەرگرتن لە تەکنیکی نوێ. هەروەها گرنگی یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان دامەزراوەکانی تەندروستی، کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیا بۆ پەرەپێدانی کلتوورێکی تەندروستی دەروونی و دڵنیابوون لە بەشداریکردنی لە سیاسەتەکانی تەندروستی گشتی وڵات خستەڕوو.