نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ، له‌ 89 ناوه‌ندى باكورى كوردستان و توركیا ئاهه‌نگ رێكده‌خرێت و به‌ ناونیشانى (نه‌ورۆزی به‌رگریكردن له‌ ئیراده‌ی ئازادی و ئاشتی ئۆجه‌لان) یادى ئه‌و بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

تونجه‌ر باکرهان هاوسه‌رۆكى گشتى پارتى یه‌كسانى و دیموكراسى گه‌لان"ده‌م پارتى" رایگه‌یاند، نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن به‌ نه‌ورۆزى ئاشتى.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە نەورۆز بۆ گەلی کورد مانای بەرخۆدان و ئازادییە. هەرچەندە دەوڵەت هەوڵدەدات ئەم واتایە لە چوارچێوەیەکدا لە قاڵب بدات، گەلی کورد بە سەدان ساڵ تێکۆشانی خۆی لە ئاگری نەورۆزدا گەش کردوەتەوە، لەم ئاگرەدا بوون، بەرخۆدان و ئازادی خۆی نیشان داوە.

وابڕیارە ئاهەنگەکانی نەورۆزی ئەمساڵ، بە فراوانی و لە 89 ناوەندەوە بەڕێوەدەچێت.