سەرۆک کۆمار بۆ وەزیری کارەبای عیراق: گرنگە لەگەڵ هەرێم هەماهەنگی زیاتر بکەن لە بواری وزە
١٨ی شوباتی ٢٠٢٥
سەرۆک کۆمار د.لەتیف ڕەشید، ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغداد، پێشوازیکرد لە زیاد عەلی فازل وەزیری کارەبا و لە دیدارەکەدا باسیان لە ئامادەکارییەکان بۆ گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کرد لە وەرزی هاوین دا.
لەدیدارەکەدا باس لەپلانی وەزارەتی کارەبا و ئامادەکارییەکان بۆ ڕووبه ڕووبوونەوەی وەرزی هاوین لەڕووی بەرهەمهێنان و گواستنەوه و دابەشکردن کرا و سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەگرنگی هەوڵی بێووچان کرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکانی تۆڕی کارەبا.
هەروەها جەختی کردەوە لە پێویستی دابینکردنی سەرچاوەی پاڵپشتی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان و چالاککردنی وەبەرهێنان لەم کەرتەگرنگەدا و مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا جیهانیە تایبەتمەندەکاندا.
سەرۆک کۆمار دوپاتی کردوە لەگرنگی کاراکردنی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆسێی ووزەوە، لەپێناو پەرەپێدانی کەرتی کارەبا و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاوڵاتیان و پاڵپشتیکردنی پڕۆژە هاوبەشەکان.
لەلای خۆیەوە وەزیری کارەبا، هەوڵی وەزارەت و فەرمانگەکانی بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای بۆ هاووڵاتیان دووپاتکردەوە و هاوکات هەڵمەتەکانی کادرە تەکنیکیەکان بۆ پاراستن و پەرەپێدانی تۆڕی کارەبا خستەڕوو و ستایشی پەرۆشی راستەوخۆی سەرۆک کۆماری بۆ ئەم کەرتە گرنگە کرد.