ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە زیاتر لە 48 هەزار کەس
هەساو ئەمیر
١٧ی شوباتی ٢٠٢٥
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی شەڕ لە غەززە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە زیاتر لە 48 هەزار کەس و زیاتر لە 111 هەزار کەسیش بریندار بوون.
تەندروستی فەڵەستین رایگەیاندووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، تەرمی حەوت فەڵەستینی دەرهێنراونەتەوە لەژێر داروبەردوی خانووە رووخاوەکاندا و بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٤٨ ھەزار و ٢٧١ کەس.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا پێنج برینداری دیکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە و بەوەش ژمارەی بریندارەکان بۆ ١١١ ھەزار و ٦٩٣ کەس بەرزبووەوە.
لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ـەوە دوای ئەوەی حەماس بە زیاتر لە پێنج هەزار موشەک هێرشی کردە سەر ئیرائیل، شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستی پێکرد.
سەرەڕای هەوڵەکان و فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ راگرتنی جەنگ، بەڵام تەنها ئاگربەست راگەیەنراوە، لەدوای دەستبەکاربوونەوەی تڕەمپیشەوە هەوڵەکان بۆ راگرتنی جەنگچڕتر کراونەتەوە.