رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕگەی هەمواری یاسای بودجەی بۆ دانیشتنەکە زیادکراوە.

راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و چەند پڕۆژە یاسایەک دەنگی لەسەر دەدرێت، لەنێویاندا رەشنووسی هەمواری یاسای بودجەی ساڵەکانی (2025،2024،2023) .

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەدانیشتنەکەدا پێنج پڕۆژە یاسا  دەنگی لەسەر دەدرێت، کە یەکێک لە پڕۆژە یاساکان رەشنووسی یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتیمانییە.

جێگەی ئاماژەبۆکردنە، کۆبوونەوەکە لەسەعات 1ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 19ی ئەم مانگە دەستپێدەکات.

upload_1736955492_9427567.jpg