دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق: هەوڵی بردنی مادەی هۆشبەرمان بۆ زیندانێک بوچەڵکردۆتەوە
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا پشکنینمان بۆ چەندین گرتووخانە کردووە و ٧٢١ مۆبایل و ٣٥٠ سیمکارت دەستیان بەسەردا گیراوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دادی عێراق و بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی کە دەست دەزگاکەمان کەوتوە؛ توانیمان هەوڵێکی بە قاچاخ بردنی مادەی هۆشبەر بۆ نێو یەکێک لە گرتووخانەکان پووچەڵ بکەینەوە
لەبارەی چۆنییەتی رووداوەکەوە دەزگاکە ئاماژە بەوە دەکات، یەکێک لە کەسوکاری زیندانیکراوەکان مادەی هۆشبەری کردووەتە نێو پاکەتی جگەرەوە و هەوڵیداوە بیباتە نێو گرتووخانەکە، بەهۆی ئەو رێکارە تۆکمانەی لەنێو پرسگەی گرتووخانەکەدا دەگیرێنەبەر و لە رێگەی ئامێری تایبەتەوە توانرا مادە هۆشبەرەکە ئاشکرا بکرێت
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی داد پشکنینیان بۆ ٢٢٠ بەشی گرتووخانەکان کردووە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەڵێت، "لەو هەڵمەتانەدا ٧٢١ مۆبایل و٣٥٠ سیمکارت دەستیان بەسەردا گیراوە. ئەمە جگە لە دەستبەسەردا گرتنی کۆمەڵێک کەرەستەی نایاسایی