عەباس عیراقچی: ھەمان ئەو تێڕوانینەم بۆ جیھان ھەیە کە لەکاتی خزمەتکردنم لە سوپای پاسداران ھەمبووە
١٢ی ئابی ٢٠٢٤
١٠
١٢ی ئابی ٢٠٢٤
١٠
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ پشتیوانیكردنی سەرژمێری گشتی، تا هەفتەی داهاتوو دانیشتنەكانی رادەگرێت.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عیراق دەكات كە بڕیارە رۆژانی ٢٠ و ٢١ـی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، هانی هاووڵاتیانیش دەدات لە هەر شوێنێكی عیراق نیشتەجێن، بۆ رۆژانی سەرژمێری بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان و هاوكاری تیمەكانی وەزارەتی پلاندانان بكەن.
راشیگەیاندووە، لە پێناو سەرخستنی ئەنجامدانی سەرژمێری، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریداوە تا هەفتەی داهاتوو دانیشتنەكان رابگرێت بۆئەوەی پەرلەمانتاران بتوانن بگەڕێنەوە بۆ پارێزگاكانیان.
پارێزگاری كەركوك لەگەڵ سەرۆكی پارتی تەقەدوم كۆبووەوە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی كەركوكیان كرد.
نوسینگەی سەرۆكی پارتی تەقەدوم بڵاویكردەوە، محەمەد حەلبوسی لە بارەگای سەرەكی پارتەكەی پێشوازی لە رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك و محەمەد ئیبراهیم سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و جێگرەكەی ئیبراهیم تەمیم كرد.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی كەركوك كراوە و جەختكراوەتەوە لە پشتیوانی لایەنە سیاسییەكان بۆ حكومەتی خۆجێی كەركوك، بۆ دابینكردنی خواست و پێداویستییەكانی خەڵكی شارەكە و جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سنووری پارێزگاكە.
لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا، تیشكخرایەسەر گرنگی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش و راستكردنەوەی هەڵەكانی ئیدارەی پێشووی پارێزگاكە.
داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە ١٢ ملیار دینارە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو دوو ملیار دینار زیادیكردووە.
ماڵپەری شەفافیەت كە چاودێری داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی ڕاپەڕین و گەرمیان دەكات بڵاویكردەوە، داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیە لە ٩ تا ١٤ی مانگ، زیاتر لە ١٢ ملیار و ٤٠٢ ملیۆن و ٢٢٦ هەزار دینار بووە كە ٨٥%ی نەختینە و ١٥%ی بەشێوەی چەك بووە.
ئەوەشهاتووە، داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، بەڕێژەی ٥١% واتە بەبڕی دوو ملیار دینار زیاتر بووە.
بەپێی ماڵپەرەكە، داهاتی نانەوتی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، زیاتر لە ٨٠٦ ملیار و ٦٤٦ ملیۆن دینار بووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو ٤١% كەمیكردووە.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.