سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشە لە سوریا دەكات
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، پێویستە باشووری سوریا ناوچەیەكی ئارام و داماڵراو بێت لە چەك و دەیەوێت هەژموونی خۆی لەو ناوچەیەدا زیاتر بسەپێنێت.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بەردەم ژمارەیەك ئەفسەری ئیسرائیلی لە شاری هۆلۆن لە باشووری تەلئەبیب رایگەیاند، دەیانەوێت باشووری سوریا ببێتە ناوچەیەكی داماڵراو لە چەك و تەلئەبیب هەرگیز رێگە نادات دەسەڵاتی نوێی سوریا لەو ناوچەیە دەسەڵاتی هەبێت.
دەشڵێت، بە روونی و ئاشكرا رێگە نادەن هێزەكانی تەحریر شام و سوپای نوێی سوریا بچنە ئەو ناوچەیە، چونكە ئەوان میلیشیان و پێویستە پارێزگاكانی سوەیدا، دەرعاو، قونەیتەرە خاڵی بێت لە چەك و ئارام بێت لەبەرئەوەی نزیكن لە ئیسرائیلەوە.