ترەمپ: بەزوترین كات لە سعودیە چاوم بە پوتن دەكەوێت
١٧ی شوباتی ٢٠٢٥
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، بەزوترین كات چاوی بە پوتن دەكەوێت و مامەڵەكردنیش لەگەڵ حەماس پەیوەستە بە ئیسرائیلەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رەنگە زۆر بە زوویی لە سعودیە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر وەستاندنی جەنگ لە ئۆكراین.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵی زۆر دەدات بۆ گەیشتن بە ئاشتی و پوتن و زیلنسكیش دەیانەوێت جەنگ رابگرن.
لێدوانەكانی ترەمپ لە كاتێكدایە كە ئەمریكا و روسیا خۆیان ئامادە دەكەن لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ دەستپێكردنی دانوستانە سەرەتاییەكان لە سعودیە لەبارەی راگرتنی جەنگی ئۆكراین.
سەبارەت بە رەوشی غەززەش رایگەیاند، بڕیاردان لەسەر ئیسرائیلە كە چۆن مامەڵە لەگەڵ حەماس بكات، بەڵام دوای راوێژكردن لەگەڵ ئەودا.
سەرۆكی ئەمریكا وتیشی، بە وتەی حەماس سەرجەم بارمتەكان رەوشیان باشە و بەم نزیكانە هەموویان رزگار دەكرێن.