كشتوكاڵی عیراق: لە حەوت بەروبومی خۆراكیدا گەیشتووینەتە ئاستی خودبژێوی
١٤ی ئازاری ٢٠٢٥
وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایدەگەیەنێت، لە حەوت بەروبومی خۆراكیدا گەیشتوونەتە خودبژێوی و 13 بەرهەمی تریش هەناردە دەكەن.
محەمەد غوزاعی وتەبێژی وەراەرتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی حكومەتدا بۆ پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ، لە بەرهەمهێنانی حەوت بەروبوومی خۆراكیدا گەیشتوونەتە ئاستی خودبژێوی و 13 بەرهەمیش هەناردەی دەرەوەی عیراق دەكرێن، كە بریتین لە خورما و تەماتە و پەتاتە و كاڵەك و شوتی، لەگەڵ بەرهەمی تر.
لەبارەی كەمی ئاویش، وتەبێژی وەراەرتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاند، وەزارەتەكەی پشتی بەستووە بە پلانی نوێی كشتوكاڵی كە خۆی دەبینێتەوە لە چاندنی زەوییە بیابانەكان، پشتبەستن بە ئاوی بیرەكان، و پەرەپێدانی جۆری نوێی بەروبووم كە پێویستیان بە بڕێكی زۆر ئاو نییە، ئەوەش جگە لە پەرەپێدانی شێوازە كشتوكاڵە مۆدێرنەكان كە بەشدارن لە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئاو.