بەریتانیا ئامادەیە بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئۆكراین ئەگەر پێویست بكات
١٧ی شوباتی ٢٠٢٥
حكومەتی بەریتانیا رایگەیاند، ئامادەیە بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئۆكراین ئەگەر پێویست بكات.
كەیر ستارمەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی ،ئاماژەی بەوەكرد، وڵاتەكەی ئامادەیە هێزی سەربازی رەوانەی ئۆكراین بكات، ئەوەش لە ئەگەری پێویست بۆ دەستەبەركردن و پاراستنی ئاسایشی بەریتانیا و ئەوروپا.
ستارمەر راشیگەیاند، ئامادەیە بۆ ناردنی هێزی ئاشتیپارێز بۆ ئۆكراین ئەگەر بێتو رێككەوتن لەگەڵ فلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا بكرێت بۆ كۆتایهێنان بە جەنگ، ئەگەر نا ئەو هێزە سەربازیەكەی ناكاتە مەترسیەوە رەوانەی ئۆكراینیان ناكات چونكە ئەگەری هەیە پوتن جارێكی دیكە هێرشبكاتەوە.
ستارمەر وتیشی، بەریتانیا ئامادەیە ڕۆڵی پێشەنگ بگێڕێت لە بەرگری و ئاسایشی ئۆكراین، بڕیاریشە تا ساڵی 2030 سێ ملیار و 78 ملیۆن دۆلار وەك هاوكاری بەرگری بداتە ئۆكراین.