بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند: سبەینێ بەهۆی نالەباری كەشوهەوا لە ناوەندەكانی خوێندن پشوو دەبێت 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ئاگاداریەکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە بەهۆی نالەباری کەشوهەواو لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان، لەسەرجەم قوتابخانەو خوێندگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پشووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەرپشک کراون بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکە ئیداریەکانیان، بۆ بڕیاردان بە پێی بارودۆخی کەشوهەوای سنوورەکانیان سەبارەت بە پشووی سبەینێ.