نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست داوا دەكات حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بە زووترین كات موچەی مانگی 12ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بكەن.

نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە راگەیەنراوێكدا داوا دەكات، حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بەزووترین كاتدا موچەی مانگی 12ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بكەن، چونكە موچەكەنیان لەداهاتی ناوخۆیە و پەیوەندی نییە بە هاتنی پارە لە بەغدادوە.

راشیگەیاندوە، كۆی موچەكانیان بۆ هەر مانگێك نزیكەی 19 ملیار دینارە بۆ سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست كە ژمارەیان نزیكەی 38 هەزار مامۆستایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تائێستا مامۆستایانی گرێبەستی سنوری پەروەردەكانی هەولێر و دهۆك و كەركوك شایستەی مانگەكانی 7 و 8ی ساڵی 2024 یان وەرنەگرتووە.