رێژەی لەدایكبوونی منداڵ لە كۆریای باشوور ئاستێكی پێوانەیی لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا  تۆمار كرد، بەراورد بە ساڵی پێشووتر رێژەكە 3.1% زیادیكردووە.


وەزارەتی ناوخۆی كۆریای باشور بڵاویكردەوە، ژمارەی لەدایكبوون لە ساڵی ڕابردوو لەو وڵاتە گەیشتووەتە 242 هەزار و 334 منداڵ، كە بەراورد بە ساڵی پێشووتر 3.1% زیادیكردووە، ئەوەش لەدوای پلانێكی گشتگیر لە لایەن ئەو وڵاتە بۆ زیادكردنی رێژەی منداڵبوون و دەرچوون لە قەیرانی كەمی 

ژمارەی لەدایكبوون كە مەترسی لەسەر داهاتووی وڵاتەكە دروستكردووە
هاوكات، ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی رەسمی ئەو وڵاتە بڵاویكردەوە، ژمارەی دانیشتووانی كۆریای باشوور لە ساڵی ڕابردوو زیاتر بووە لە 51 ملیۆن كەس.
كۆریای باشوور كەمترین ڕێژەی لەدایكبوونی لە جیهاندا هەیە، كە لە ساڵی 2023دا تەنها 0,72 بووە، لە كاتێكدا بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان هەموو وڵاتێك پێویستی بە ڕێژەی لەدایكبوونی 2,1% هەیە بۆ ئەوەی ئاستێكی جێگیری دانیشتوانی هەبێت.