بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عیراق: زریان و گەردەلولی بەهێز بەڕێوەیە
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عیراق،هۆشداری دەدات لە دروستبوونی گەردەلول و زریانی بەهێز،چەند رێنمایەکیش بڵاودەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق رێنمایی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی گەردەلوول و زریانی بڵاوکردەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە ژێر دارەکان، تابلۆکانی رێکلام، تاوەرەکانی پەیوەندی و ئەو باڵەخانانە دوور بکەونەوە، کە مەترسیی رووخانیان هەیە. هەروەها دەرگە و پەنجەرەکانیش دابخەن.
هاوکات بەرگریی شارستانیی عیراق داوا لە شۆفێران دەکات بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.
رێنمایەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانیی عێراق.
١- لەو وایەرانەی شۆڕبوونەتەوە، دووربکەونەوە چونکە لەدوای پچرانیان مەترسی هەیە کە کارەبای تێدابێت
.٢- دووربن لەو باڵەخانانەی کە مەترسی رووخانیان هەیە
.٣- دووربکەونەوە لە درەختی گەورە، چونکە ئەگەری شکانیان هەیە
.٤- لە پۆستەرەکانی رێکلام دوور بکەونەوە
.٥- دەرگا و پەنجەرەکان دابخەن بۆ کەمکردنەوەی دزەکردنی هەوا لەکاتی گەردەلوولدا