نیپاڵ پڵنگی لێ زیادە و دەیانكاتە دیاری
سام
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
نیپاڵ بە نیازە پڵنگەکانی بکاتە دیاری بۆ هەر وڵاتێک کە دەیەوێت، بەهۆی ئەوەی پەلاماری خەڵکی ئەو وڵاتە دەدەن و دەیانخۆن ، لە هەمان کاتدا بڵنگەکان هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە
ئاژانسی بی بی سی بەڕیتانی بڵاویکردوە، حکومەتی نیپاڵ بە نیازە ٣٥٠ پڵنگ بە دیاری ببەخشێتە هەر وڵاتێک کە دەیەوێت، شارما تولی سەرۆکوەزیرانی نیپاڵ رایگەیاند، .وڵاتەكەمان پڵنگی زۆرە و ناتوانین رێگە بدەین ھاووڵاتیانمان بخۆن و توانای بەخێوکردنیمان نییە.
ناتوانین بەخێویان بکەین
.بی بی سی بەڕیتانی ئاماژەبەوەشدەکات، بەپێی ئامارەكانی حكومەتی نیپاڵ، لەنێوان ساڵانی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٣، پڵنگەكان زیاتر لە ٣٠ كەسی ئەو وڵاتەیان كوشتووە.
پڵنگەکان هاوڵاتیانمان دەخۆن
.ئەمە لەکاتێکدایە ئەو پڵنگانەی حکومەتی نیپاڵ مەترسی لە ناوچوونیان لەسەرە بەڵام سەرۆکوەزیرانی نیپاڵ دەڵێت"ناتوانین بەخێویان بکەین".