لەسەر داوای روسیا، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە رەوشی سوریا كۆدەبێتەوە.

چەند سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی رایانگەیاند، كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی ئاسایش تایبەت دەبێت بە رەوشی سوریا لە دوای روخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، كۆبونەوەكەش لەسەر داوای روسیا ئەنجام دەدرێت.

پێشتریش دیمتری پۆلیانسكی یاریدەدەری نێردەی روسیا بۆ نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاندبوو، سەبارەت بە روداوەكانی ئەم دواییەی سوریا، روسیا داوای كۆبونەوەیەكی راوێژكاریی بەپەلەی داخراوی لە ئەنجومەنی ئاسایش كردووە.