ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق: كارەكانی سەرژمێری و قەدەغەی هاتوچۆ بێ گرفت بەڕێوەچوون
٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١٠٨
ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، پلانی ئەمنی لە یەكەم رۆژی سەرژمێری بە سەركەوتوویی جێبەجێكران و هیوادارن سبەینێش كارەكانی بەباشی بەڕێوەبچن.
تەحسین خەفاجی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق راگەیاند، رۆژی یەكەمی سەرژمێری بەپێی كاری هێزە ئەمنییەكان سەركەوتوو بوو و هیچ ئاستەنگییەك بۆ هێزەكان دروست نەبوو.
دەشڵێت، گەلی عیراق لە گرنگی سەرژمێری تێدەگات و پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بوون و هێزە ئەمنییەكانیش ئەركەكانیان بە باشی راپەڕاند.
فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق وتیشی، بەپێی پلانی قەدەغەی هاتوچۆ بەغداد و پارێزگاكانی تریش كرابوون بە چەند بەشێكەوە، لە هەرێمی كوردستانیش پلانی قەدەغەی هاتوچۆی جێبەجێكراوە و گەشبینن سبەینێش بە سەركەوتوویی تێپەڕێت.