سەرۆكی ئۆكراین رایگەیاند، پوتن ماوەیەكی زۆر بوو دەیویست قسە لەگەڵ راوێژكاری ئەڵمانیا بكات و بەم هەنگاوەش هەوڵەكانی گۆشەگیری سەری شكستدەهێنێت.

 
ڤلۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین لە بارەی پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی نێوان ئۆلاف شۆلتز راوێژكاری ئەڵمانیا و ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا رایگەیاند، ئەو گفتوگۆیە وادەكات گۆشەگیری سەر پوتن شكست بهێنێت و لەمەودا پەیوەندی تەلەفۆنی تر ئەنجام دەدرێن. 


وتیشی، ئەوە رێك ئەو شتە بووە كە ماوەیەكی زۆرە پوتن بەنیازی بووە و ئەمە بۆ پوتن زۆر گرنگە. 


دوای پەیوەندیە تەلەفۆنیەكە، كۆشكی كرملین رایگەیاند، پێویستە كێیڤ لە چوارچێوەی سنوری خۆیدا بمێنێتەوە و لە چونەپاڵ ناتۆ پاشگەزبێتەوە.

 
وتەبێژی حكومەتی ئەڵمانیاش رایگەیاند، شۆڵتز ئیدانەی جەنگی شەڕانگێزانەی روسیای كردووە و داوای لە پوتن كردووە هێزەكانی لە ئۆكراین بكشێنێتەوە.