ئێران بە نوسراوێكی رەسمی بەڵێن بە ئەمریكا دەدات، بەهیچ شێوەیەك هەوڵی كوشتنی دۆناڵد ترەمپ نەدات.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری ژمارەیەك لێپرسراوی باڵای ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە، مانگی ئەیلولی رابردوو ئەمریكا نامەیەكی هەڕەشە ئامێزی ئاراستەی ئێران كردووە و تیایدا هۆشداری دراوەتە لێپرسراوانی باڵای تاران لە هەر هەوڵدانێكیان بە مەبەستی كوشتنی دۆناڵد ترەمپ.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای نامەكەی ئەمریكا، لە ١٤ـی مانگی رابردوو ئێرانیش بە نهێنی بەڵێننامەیەكی نوسراوی ئاراستەی ئەمریكا كردووە و تیایدا بەڵێنیداوە بەهیچ شێوەیەك هەوڵی كوشتنی دۆناڵد ترەمپ نەدات.