رۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاویكردەوە فشارەكانی ترەمپ لەسەر ئێران زیاد دەكات و لێپرسراوێكی تارانیش داوا دەكات ئیدارەی نوێی ئەمریكا پێداچوونەوە بە سیاسەتەكانیدا بكاتەوە.

رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە فشارەكانی واشنتۆن دژی تاران لەسەر دەستی ترەمپ زیاتر دەبێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە ترەمپ بە ئامانجی لاوازكردنی گروپەكانی سەر بە ئێران رێگریی لە فرۆشتنی نەوتی زیاتری وڵاتەكە بكات و فشارەكانیشی بۆسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە بۆ بەرزترین ئاست زیاتر بكات.

زانیارییەكانی رۆژنامەكە لە كاتێكدایە پێشتر محەمەد جەواد زەریف، راوێژكاریی ستراتیژیی سەرۆك كۆماری ئێران داوای لە دۆناڵد ترەمپ كردبوو فشارەكانی دژی تاران كەمبكاتەوە بۆ ئەوەی ئێران پابەندنی رێككەوتنی ئەتۆمی بێت.