ئێران هۆشداری لە مەترسی تەشەنە سەندنی شەڕی غەززە دەدات و داوا لە ترەمپ دەكات، پەیڕەوكردنی سیاسەتی فشار خستنەسەر تاران بگۆڕێت.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارێكدا كە لە تەلەفزیۆنی ئێران پەخشكرا وتی، دەبێ جیهان بزانێت ئەگەر شەرەكە تەشەنە بكات، كاریگەرییە زیانبەخشەكانی تەنیا لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیادا سنووردار نابێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، نەبوونی ئاسایش و سەقامگیری دەتوانێت بۆ ناوچەكانی تر بڵاوبێتەوە، تەنانەت بۆ شوێنە دورەكانیش.

ترەمپ لە یەكەم خولی سەرۆكایەتیدا لە ساڵی 2017 هەوڵیدا ستراتیژی زۆرترین فشار بە سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا جێبەجێبكات، لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ شدا بە شێوەیەكی تاكلایەنە لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە كشایەوە.