ئەمریكا ژمارەیەك كۆمپانیای سەربازیی رەوانەی ئۆكراین دەكات
هەژار
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٢٠
ئەمریكا ژمارەیەك كۆمپانیای سەربازیی رەوانەی ئۆكراین دەكات بۆ ئامادەكردنەوەی ئەو چەك و مووشەكانەی وڵاتەكەی كە پێویستیان بە چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوە هەیە.
لێپرسراوێكی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە، لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئۆكراینەوە ئاگاداركراونەتەوە ژمارەیەكی زۆری موشەك و كەرەستەی سەربازیی و تانك و زریپۆشە ئەمریكییەكان كە بۆ شەڕی دژ بە روسیا بۆ ۆكراین نێردراون، پێویستیان بە چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوە هەیە و هەندێكیشیان بە تەواوی لەكاركەوتوون.
وتیشی، دوای ئەو ئاگاداركردنەوەیە پنتاگۆن بڕیاریداوە ژمارەیەك كۆمپانیای سەربازیی رەوانەی ئۆكراین بكات بە مەبەستی چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی ئەو چەك و پێداویستییە سەربازییانەی پێویستایان بە نوێكردنەوە و دەستكاریكردن هەیە بەتایبەتیش سیستمەكانی بەرگری ئاسمانی.