سەگی رۆبۆتی بۆ پاراستنی ماڵەكەی ترەمپ لە فلۆریدا بەكاردەهێنرێت
هەژار
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٣٤
دەزگایەكی ئەمنی ئەمریكا سەگی رۆبۆتی بۆ پاراستنی ماڵەكەی ترەمپ لە ناوچەی مارا لاگۆ لە ویلایەتی فلۆریدا بەكاردەهێنێت.
ئەنتۆنی گوگلیلمی گەورە لێپرسراو لە ئاژانسی خزمەتگوزاریی نهێنی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، جگە لەو هێزە ئەمنییانەی ئەركی پاراستنی ماڵەكەی دۆناڵد ترەمپ كاندیدی سەركەوتووی كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكایان پێسپێردراوە، ژمارەیەك سەگی رۆبۆتیش بۆ پاراستنی ماڵەكەی ترەمپ لە ناوچەی مارا لاگۆ لە ویلایەتی فلۆریدا بەكاردەهێنن.
وتیشی، سەرجەم ئەو سەگە رۆبۆتییانەی بۆ ئەو ئەركە بە كاردەهێنرێن بە تەكنەلۆژیای چاودێریكردنی ورد ئامادەكراون و زۆر بە خێرایی بوونی هەر بۆمب و جۆرە چەك و هەڕەشەیەك ئاشكرا دەكات و چەندین كامێراشیان تێدا جیگیركراوە.