سەرجەم وادەكانی دادگاییكردنی ترەمپ لەسەر دۆسێی هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ هەڵوەشێندرانەوە
هەژار
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٣٥
سەرجەم وادەكانی دادگایی كردنی ترەمپ لەسەر دۆسێی هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ هەڵوەشێندرانەوە و رێكارەكانیش هەڵپەسێردران.
میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردووەتەوە، لەسەر بنەمای پێشكەشكردنی داواكارییەك لەلایەن جاك سمیس لێكۆڵەری تایبەت، دادگای ئەو وڵاتە سەرجەم وادەكاتی دادگایی كردنی دۆناڵد ترەمپ كاندیدی سەركەوتووی كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، هەڵوەشاندووەتەوە و بڕیاریشیداوە بە هەڵپەساردنی هەموو ئەو رێكارانەی لە دژی ترەمپ گیراونەتەبەر و كاریان لەسەر دەكرێت بە مەبەستی دادگایی كردنی.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بڕیارەی داگا لەبارەی ترەمپ لەسەر دۆسێی تۆمەتباركردنی بووە بە هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ساڵی ٢٠٢٠ كە ترەمپ لە بەرامبەر بایدن شكستی هێنا و پارێزەرەكانیشی ئەو تۆمەتانەیان بە بێبنەما وەسفكردووە.
یاساناسانی ئەمریكا دەڵێن، ئەو دۆسێیەی ترەمپ دانەخراوە، بەڵكو راگیراوە و پێدەچێت لە دوای تەواوی خولی سەرۆكایەتییەكەی كەچوار ساڵە، دۆسێكە بكرێتەوە ترەمپ دادگایی بكرێت.