پەرلەمانی ئیسرائیل یاسایەكی پەسەندكرد بۆ دەركردنی خێزانە فەلەستینییەكان لە كەرتی غەززە و شوێنەكانی دیكەی فەلەستین كە چالاكیان دژی سوپای ئیسرائیل ئەنجامداوە.

كنیسێتی ئیسرائیل كە بە پەرلەمانی ئیسرائیل ناسراوە دەنگیدا بە پڕۆژەیاسایەك بۆ دەركردنی خێزانە فەلەستینییەكان لە كەرتی غەززە و شوێنەكانی دیكەی فەلەستین كە چالاكیان هەبووە دژی سوپای ئیسرائیل.

لە پڕۆژەیاساكەدا هاتووە، ئەو كەسانەی خاوەنی ناسنامەی ئیسرائیلین دەتوانن بەشێوەیەكی هەمیشەیی لە قودس و بەرزاییەكانی جۆلاندا نیشتەجێ ببن، هەروەها باس لە یاسایەك كراوە بۆ بەندكردنی ئەو منداڵە فەڵەستینیانەی كە دایك و باوكیان چالاكیان دژی ئیسرائیل ئەنجامداوە كاتێك گەیشتنە تەمەنی 10 ساڵی.