ئیسماعیل بەقائی: ئەزمونی تاڵمان لەگەڵ ئیدارەكانی ئەمریكادا هەیە
ئاکام
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٣٦
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەزموونی تاڵیان لەگەڵ ئیدارەكانی پێشووی ئەمریكا هەیە، بەڵام هەڵبژاردنی ئەمجارە دەرفەتێك بۆ چاوخشاندنەوە بە سیاسەت و بیر و بۆچونەكاندا.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەزموونی تاڵیان لەگەڵ سیاسەتی ئیدارەكانی پێشووی ئەمریكادا هەیە، هەڵبژاردنی وڵاتەكەش دەرفەتێكە بۆ ئەوەی دووبارە چاوبخشێننەوە بە بیروبۆچونەكان و سیاسەتەكانیاندا لەبارەی ئەو وڵاتەوە.
وتیشی، ئەوەی گرنگە بەلای ئێرانەوە یەكلاكەرەوەیە بۆیان هەڵسوكەتی ئیدارەی نوێی ئەمریكایە.
لە ساڵی 2018دا دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا ئەمریكا لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی ئێران بكشێتەوە، لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنیشدا هیچ ئاماژەیەكی بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران و سزاكانی سەر كەرتی نەوتی ئەو وڵاتە نەكرد.