لەسەر دزەكردنی زانیاریی ئەمنی رەخنەی توند لە ناتانیاهۆ دەگیرێت
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٣٥
ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل لەسەر دزەكردنی زانیارییە نهێنییە ئەمنییەكان بە توندی رەخنە لە بنیامین ناتانیاهۆ دەگرێت.
یائیر لابید و بینی گانتس كە دوو سەركردەی باڵای ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیلن لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە كردووە، بڵاوبوونەوەی زانیارییە ئەمنییە نهێنییەكان كە لە نووسینگەكەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكی وەزیرانی ئیسرائیلیەوە دزەیان پێكراوە، پێشهاتێكی مەترسیدارە لەسەر كۆی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل و پێویستە لێكۆڵینەوەی وردی لەسەر بكرێت و بزانرێت خودی ناتانیاهۆ ئاگاداری بڵاوبوونەوەی ئەو زانیارییانەیە یان نا.
راشیانگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە زانیارییە نهێنییە ئەمنییانە نیشانەی ئەوە ناتانیاهۆ بۆ بەڕێوەبردنی ئیسرائیل گونجاو نییە و ئەو زانیارییە نهێنییانەش بۆ بەرژوەندی سیاسی خۆی بەكاردەهێنێت.