رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت، هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان شوێنە مێژووییەكان و گۆڕستانەكانیشی گرتووەتەوە.

عومران ریزە رێكخەری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری لوبنان رایگەیاند، سوپا و هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە هێرش و بۆردومانەكانیاندا بۆسەر ناوچەكانی باشووری لوبنان دەستیان لە هیچ ناوچە و شوێنێك نەپاراستووە،ا لە چوارچێوەی سەردان و بەدواداچوونەكانیشیان بۆیان دەركەوتووە هەموو ئەو ناوچانەی بۆردومانكراون بە تەواوی وێران بوون و ئەگەر كۆتایی بە شەڕیش بهێنرێت ئەو ناوچانە بە كەڵكی ژیان نەماون.

وتیشی، جگە لە وێرانبوونی باڵەخانە و خانووی هاووڵاتیان و هەموو شوێنێكی ئەو ناوچانەی شەڕیان تێدایە، هێرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان بەشێكی زۆری شوێنە مێژووییەكان و گۆڕستانەكانیشی گرتووەتەوە.