رۆژێك بەر لە بەرێوەچونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا ، كامالا هاریس كاندیدی دیموكراتەكان و دۆناڵد ترەمی كاندیدی كۆمارییەكان، بەردەوامیی بە بانگەشەیەكی بەهێز دەدەن بۆ بەدەستهێنانی دەنگی ئەمریكییەكان .

ترەمپ لە یەكەمین كۆبونەوەی هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنگرانی لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا رایگەیاند، "چارەنووسی میللەتەكەمان لە دەستی ئێوەدایە، دەبێت ڕۆژی سێشەممە دەنگ بدەن" .

لایخۆیەوە هاریس لە ویلایەتی میشیگان هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەی چڕ كردووەتەوە چونكە لەو ویلایەتە مەترسی لەدەستدانی پشتیووانی دانیشتووانی بەڕەچەڵەك عەرەبی هەیە، كە نوێنەرایەتی نزیكەی 200 هەزار كەس دەكەن، ئەوەش بەهۆی پشتیوانی واشنتۆن بۆ ئیسرائیل لە جەنگی غەززەدا .