ترەمپ دەڵێت، لە چەند ویلایەتێك لەپێش هاریسەوەیەو رۆژی سێشەممە لە هەڵبژاردنی گشتیدا دەیوەستێنن، هاریسیش دەڵێت ترەمپ  كەسێكی ناهاوسەنگە.


دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆماریەكان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا داوای لە لایەنگرانی كرد لە ویلایەتی ویسكۆنسن دەنگی پێ بدەن و وتی لە چەند ویلایەتێك لە پێش كامالا هاریسی كاندیدی دیموكراتەكانەوەیە.


وتیشی، داهاتووی ئەمریكا لە دەستی ئەوانە و پێویستە دەنگی پێ بدەن و پێویستە كارێك بكەن كە رۆژی سێشەممە هاریس بوەستێنن. 


هاوكات، كامالا هاریس رایگەیاند، ترەمپ بیر لە باشكردنی ژیانی هاووڵاتیانی ئەمریكا ناكاتەوە و كەسێكی ناهاوسەنگە و كار لەسەر كەمكردنەوەی باج دەكات و نرخەكان جێگیر دەكەن. 


ئەوەش لەكاتێكدایە، دەنگدانی پێشوەختە لە چەند ویلایەتێكی ئەمریكا دەستیپێكردووە و رۆژی سێشەممەش دەنگدانی گشتی دەستپێدەكات.