چوار هاووڵاتی تایلەندی لە سنوری نێوان لوبنان و ئیسرائیل كوژران
لاڤە
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٣١
وەزیری دەرەوەی تایلەند كوژرانی چوار هاووڵاتی وڵاتەكەی لە سنوری نێوان لوبنان و ئیسرائیل راگەیاند.
ماریس سانگیامبونگسا وەزیری دەرەوەی تایلەند لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانێكی مووشەكی لە نزیك سنوری لوبنان و ئیسرائیل، چوار هاووڵاتی تایلەندی كوژراون و یەكێكی دیكەش بریندار بووە.
نزیكەی ٣٠ هەزار هاووڵاتی تایلەندی لە ئیسرائیل دەژین و لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی غەززە رەوەندی تایلەندی روبەڕووی چەندین هێرش بوونەتەوە و، ٣٩ تایلەندی لە باشوری ئیسرائیل كوژراون و باس لەوەشدەكرێت زیاتر لە ٢٠ تایلەندی لەلایەن بزووتنەوەی حەماسەوە بە بارمتە گیراون و بەشێكیشیان لەكاتی ئاگربەستەكەی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو ئازادكراون.