سعودیە وەک یەکەم وڵات ھێرشەکەی ئیسرائیلی بۆسەر ئێران ئیدانە کرد
هەژار
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٩
سعودیە وەک یەکەم وڵات ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران ئیدانە دەکات و دەڵێت ئەو ھێرشە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
حکومەتی سعودیە لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای ئیدانەکردن و دژایەتییان بۆئەو ھێرشە، ئەو ھەنگاوەی ئیسرائیل پێشھاتێکی مەترسیدارە و پێشێلکردنی سەروەری خاک و ئاسمانی ئێرانە و پێچەوانەی سەرجەم یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەکانیشە.
راشیگەیاندووە، ھەڵوێستی ریاز لەبارەی رەوشی ناوچەکە جێگیر و نەگۆڕە و ھەوڵ دەدات رێگری بکات لە زیاتر فراوانبوونی و ھەمووانیش ھان دەدات دان بەخۆیاندا بگرن و کار بۆ کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان بکەن.