بەپێی راپۆرتێكی نوێ، ئابوری كەرتی غەززە پێویستی بە زیاتر لە سێ دەیە هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ رەوشی بەر لە سەرهەڵدانی جەنگ.

كۆنگرەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، ئەگەر سبەینێ جەنگی غەززە كۆتایی بێت، ئەوا ئەو كەرتە پێویستی بە ٣٥٠ ساڵە بۆ ئەوەی ئابورییەكەی بگەڕێتەوە بۆ بەر لە سەرهەڵدانی جەنگی حەوتی ئۆكتۆبەر، كە لەوكاتەشدا ئابورییەكی ناسەقامگیری هەبوو. 

بەپێی ئەو راپۆرتە، جەنگی غەززە وێرانكاری گەورەی لێكەوتووەتەوە و چەندین گەڕەك بە تەواوەتی وێرانبوون و رێگەكان و ژێرخانەكەی داتەپیوە، بەر لە هەر پرۆسەیەكی ئاوەدانكردنەوەش، دەبێت داروپەردووەكان هەڵبگیرێنەوە، كە رەنگە پڕبن لە تەرم و بۆمب و تەقەمەنی نەتەقیو. 

هەر بەپێی نەتەوە یەكگرتووەكان، تا مانگی كانونی دووەمی ئەمساڵ، ٦٠٪ بۆ ٧٠٪ی تەواوی خانووەكانی غەززە رووخاون، لە باكوری غەززەش رێژەكە گەیشتووەتە٨٠٪.