دەوڵەت باخچەلی داوادەكات ئۆجەلان لە پەرلەمانی توركیاوە پەكەكە هەڵبوەشێنێتەوە
ئاکام
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٢٩٢
سەرۆكی گشتیی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا داوادەكات عەبدوڵا ئۆجەلان بچێتە پەرلەمان و لەوێوە رایبگەیەنێت كە پارتی كرێكارانی كوردستانی هەڵوەشاندووەتەوە.
دەوڵەت باخچەلی لە میانی كۆبوونەوەی ئەندامانی حزبەكەی لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند، ئەگەر گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان هەڵبگیرێت، پێویستە بێتە پەرلەمانی توركیا و هەڵوەشاندنەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان رابگەیەنێت.
دەشڵێت، كێشەی توركیا كوردەكان نییە، بەڵكو تیرۆرە و بۆ چارەسەری ئەو بابەتەش پێویستە نەخشە رێگایەك دابنرێت كە ئەو كێشەیە چارەسەربكات بەبێ چەك.
باخچەلی وتیشی، گرنگە كێشەی كورد چارەسەربكرێت، بۆ چارەسەری كێشەی ئەمنی توركیاش پێویستە لە بنچینەی ئەو كەسانە بكۆڵنەوە و داوابكرێت چەكەكانیان رادەستبكەن ئەوەش بە بانگەوازی ئۆجەلان دەكرێت.