بلینكن سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات
ئاکام
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٣٢
بە ئامانجی دەستپێكردنەوەی دانوستانی ئاگربەست لە غەززە و لوبنان ، ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
لە سەردانی ئەمحجارەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست ، بلینكن تاوتوێی كۆتایی هێنان بە جەنگی غەززە و چارەسەری دیبلۆماسی جەنگی لوبنان دەكات لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆ لەگەڵ ئیسرائیل دەكات بۆ چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هێرشە موشەكییەكی ئێران.
میدیاكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەكردووە، بلینكن سەردانی ئوردن دەكات بۆ ئەوەی رێگا چارەیەك بدۆزنەوە بە مەبەستی گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ غەززە.
دەشڵێن، بلینكن سەدانی قەتەر و وڵاتێكی تری عەرەبی دەكات و سەردانەكەی تا هەینی دەخایەنێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، تاوتوێی كۆتایی هێنانی جەنگی غەززە و ئازادكردنی بارمتەكان و كەمكردنەوەی بارگرانی سەرشانی فەڵەستینیەكان دەكات و داوای چارەسەری دیبلۆماسی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانیش دەكات.
هاوكات، سایتی ئەكسیۆسی ئەمریكی رایگەیاند، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری میسر پێشنیازێكی كردووە بۆ ئازادكردنی ژمارەیەكی بارمتەكان و دواتر كار لەسەر رێككەوتنێكی گەورە بكرێت.