بۆ ئامادەکاری ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێران، ئەمریکا سیستمی بەرگری تاد لە ئیسرائیل جێگیر دەکات.

رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەمریکا سیستمی بەرگری تاد لە ئیسرائیل جێگیر دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەکی بالیستی درێژ مەودا، لە ئەگەری ھێرش و ھەر وەڵامێکی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە. 

راشیگەیاند، جێگیرکردنی ئەو سیستمە لەسەر داواکاری ئیسرائیلە بۆ پیشاندانی ھاوپەیمانی بەھێزی ئەو وڵاتە و ئەمریکا. 

پێشتریش ئیسرائیل بەڵێنیدابوو بە وەڵامدانەوەی ھێرشە مووشەکییەکەی ئێران، کە سێ بنکەی ئاسمانی لە ئیسرائیل و بنکەیەکی موسادی لە تەلئەبیب بە نزیکەی ٢٠٠ مووشەک لە سەرەتای ئەم مانگە، کردە ئامانج.