میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، ئیسرائیل خۆی یەکلاکردوەتەوە ھێرش بکاتەسەر چەند دامەزراوەیەکی نەوتی ئێران، بەڵام ھێرش ناکاتەسەر دامەزراوە ئەتۆمیەکان.

تۆڕی ئێن بی سی ئەمریکی لە زاری چەند لێپرسراوێکی ئەمریکاوە رایگەیاند، ئیسرائیل خۆی یەکلاکردوەتەوە وەڵامی ھێرشەکەی سەر ئێران بداتەوە و ھێرش دەکاتە سەر چەند خاڵێک لە ئێران. 

دەشڵێت، ئیسرائیل چەند دامەزراوەیەکی نەوتی ئێران دەکاتە ئامانج، بەڵام ھێرش ناکاتەسەر دامەزراوە ئەتۆمیەکان و ھیچ کەسایەتیەکی ئێرانی ناکرێتە ئامانج. 

وتیشی، ئیسرائیل کاتی ھێرشکردنەکەی دیاری نەکردووە و سوپای ئامادەکردووە بۆ ھێرشەکە و چاوەڕوانی ئەوەن ئەنجومەنی وەزیرانی ئاسایشی ئیسرائیل فەرمانیان پێ بکات. 

ھاوکات، رۆژنامەی واشنتۆن پۆست رایگەیاند، ئیسرائیل تا ئێستا لە قۆناغی دانانی پلاندایە بۆ وەڵامی ھێرشەکەی ئێران و لە راوێژدایە لەگەڵ ئیدارەی بایدن بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی ھێرشەکەی بۆسەر ئێران.