بەھۆی زریانی میڵتن لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، ١٤ کەس گیانیانلەدەستدا و ١١ ملیۆن کەسیش مەترسیان لەسەرە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، لەدوای ئەوەی زریانی میڵتن لە رۆژی پێنجشەممەوە بە خێرایی ١٩٣ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا گەیشتووەتە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە و ١٤ کەس بەھۆی زریانەکەوە گیانیانلەدەستداوە و ١١ ملیۆن کەسیش مەترسی ئەوەیان لەسەرە ژێرئاو بکەون بەھۆی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.

باس لەوەشکراوە، نزیکەی سێ ملیۆن کەس کارەبایان بڕاوە و چاوەڕێن ھێڵەکانی کارەبا چاکبکرێنەوە و کارەبایان بۆ بگەڕێتەوە.

ھاوکات جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ھەزاران پۆلیس و کارمەندی فیدراڵی بۆ فلۆریدا نێردراون  بۆ یارمەتیدانی لێقەماوان.