رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، وردەکاری نوێی لەبارەی تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی حزبوڵای ئاشکراکردووە و بە پشتبەستن بە سەرچاوە ھەواڵگرییەکانی ئیسرائیل دەڵێت، ماوەیەکی زۆر حزبوڵا بەدوای جێگرەوەی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی پەیوەندیدا گەڕاوە، لەو چوارچێوەیەشدا مۆساد توانیویەتی دیزاینی چەند ئامێرێک بکات و لە ساڵی ٢٠١٥ دا ئامێری واکی تۆکی بباتە لوبنان بۆ دەستڕاگەیشتنی تەواوی پەیوەندییەکانی حزبوڵا.

سەرچاوەکان دەڵێن، بەدرێژایی ٩ ساڵ ئیسرائیل چاودێری پەیوەندییەکانی حزبوڵای کردووەو دواتر بژاردەی گۆڕینی ئامێرەکانی پەیوەندی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لە ھەر قەیرانێکدا بتوانێت دەستی پێیان بگات.

ئاماژە بەوەشکراوە، مۆساد توانیویەتی پێش حزبوڵا دەستی بەو ئەو ئامێرانە بگات لەرێی کۆمپانیا تایوانیەکەوە لەساڵی ٢٠٢٣ و مادەی تەقینەوەی تێدا چاندوون.