سەرچاوەیەکی باڵای حزبوڵای لوبنان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری پارتەکەو کاندیدی بەھێز بۆ جێگرەوەی نەسروڵا پچڕاوە.

ھاوکات سەرچاوەیەکی باڵای حزبوڵا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بۆردومانەکە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی رێگری کردووە لە گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری بۆسەر ئەو ناوچەیەی کە سەفیەدینی تێدا کراوەتە ئامانج.
سەرچاوەیەکی تری ناو حزبوڵاش باسی لەوەکردووە، تا ئێستا نازانن سەفیەدین لەو شوێنەدا بووە یان کێی لەگەڵدا بووە، بەڵام ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ناوبراودا پچڕاوە.

سوپای ئیسرائیل بەیانی رۆژی ھەینی رایگەیاند بارەگای ھەواڵگری ناوەندی حزبوڵایان لە باشووری کردووەتە ئامانج، بەپێی سەرچاوە ئەمنیەکانی لوبنانیش، لەو بۆردومانەدا زیاتر لە ٧٠ تۆن تەقەمەنی تێدا بەکارھاتووە.