کەناڵی ١٣ـی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، کابینەی جەنگی ئیسرائیل بڕیاریداوە وەڵامی ھێرشە مووشەکییەکەی رۆژی ١ـی ئەم مانگەی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب بداتەوە.

ھەروەھا، رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوت بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ناتانیاھۆ زنجیرەیەک کۆبوونەوەی راوێژکاری لەگەڵ وەزیرەکانی ئەنجامدەدات.

ھاوکات، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لە گفتوگۆدان لەبارەی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ھێرشەکەی ئێران، راشیگەیاند، لەئێستادا تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەکەن.

سەرۆکی ئەمریکا جەختیلەوەشکردەوە، پێویستە ئیسرائیل لە وەڵامدانەوەی ھێرشەکەی ئێراندا، دامەزراوە ئەتۆمی و نەوتییەکانی ئەو وڵاتە نەکاتە ئامانج.