سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە ئەنجامی ھێرشێکی گروپە چەکدارەکانی عیراق بە درۆن بۆ سەر سەربازگەیەکی سوپای ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان، کە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممەی رابردوو ئەنجامیداوە، دوو سەربازیان کوژراون و ٢٣ـی دیکەش بریندار بوون. 

ھاوکات، رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوتی ئیسرائیلی رایگەیاندووە، گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی بەرزاییەکانی جۆلانی لە ئەستۆگرتووە.

سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاندووە، لە بەردەوامی ئۆپراسیۆنی سەربازی زەمینی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا لە لوبنان، ٢٥٠ چەکداری حزبوڵا کوژراون، کە لەنێویاندا ٢٠ فەرماندەی سەربازی گەورە ھەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل کۆبونەوەیەکی باڵای حزبوڵای لە باشووری لوبنان کردە ئامانج و یەکێک لە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەش، ھاشم سەفیەدینی پاڵێوراوە بۆ جێگرەوەی حەسەن نەسروڵا و تائێستاش چارەنووسی نادیارە