کۆمپانیای فلای دوبەی رایگەیاند، بەھۆی مەترسییەکانی فراوانبوونی جەنگ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، گەشتەکانی ئەمڕۆ و سبەینێی بۆ ئوردن و عیراق و ئیسرائیل و ئێران ھەڵوەشاندەوە، بە تایبەت کە کایەتی ئاسمانی زۆرێک لە وڵاتان داخراون.

ھاوکات کۆمپانیای گەشتیاری جەزائیر گەشتەکانی بۆ لوبنان تا کاتێکی نادیار راگرتووە، ھەروەھا ئێر باڵتیک لە لاتیڤیا گەشتی ھاتن و چوونی بۆ تەلئەبیب راگرتووە.

راگرتنی گەشتەکان بەھۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت کە شەوی رابردوو ئێران بە سەدان مووشەک ھێرشیکردە سەر ئیسرائیل.