کەنعانی لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا سەرباری سەرەخۆشی لە گەلی لوبنان لەسەر کوشتنی حەسەن نەسروڵا ئاماژەی بەوەکرد، رێبازی نەسروڵا زیندووە و گومانی تێدا نییە کە بەرەی مقاوەمە و گەلی لوبنان ئاھەنگ بۆ نەمانی ئیسرائیل و رزگارکردنی پیرۆزییەکانی قودس دەگێڕن. 

کەنعانی وتیشی، ئەمریکا ھیچ دەستکەوتێکی نابێت بە پشتیوانی کردنی ئیسرائیل و دوای بۆردوومانی دەوروبەری بەیروت بەو بۆمبانەی ئەمریکا بە دیاری پێشکەشی ئیسرائیلی کردووە وایکرد ئێران رێکاری سیاسی و یاسایی بخاتە کارنامەکانییەوە و ئێران ھیچ کردەوەیەکی ئیسرائیل بەبێ وەڵام بەجێناھێڵێت. 

کەنعانی وتیشی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە رەسمی ھەڵوێستی ئێرانی گەیاندووەتە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، چونکە کوشتنی نەسروڵا و ئەندامانی دیکە ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئەمنییەتی ناوچەکە و دژی یاسای نێودەوڵەتییە