سەرچاوە ئەمنییەکان بڵاویانکردەوە، بەیانی زووی ئەمڕۆ و بۆ یەکەمین جار لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە، ئیسرائیل بۆردوومانێکی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناوجەرگەی بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەنجامداوە، کە بۆردوومانەکە بۆ سەر بینایەک بووە لە ناوچەی کولا و بیناکە دەگەڕێتەوە بۆ دوو ئەندامی گروپی ئیسلامی لوبنان. 

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، لەو بۆردوومانەی ئیسرائیل لانیکەم چوار کەس کوژراون. ھاوکات بەرەی شەعبی رزگاری فەلەستین کوژرانی سێ ئەندامی لە بۆردوومانەکەی ئیسرائیل لە بەیروت راگەیاند. 

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویکردەوە، لە بۆردوومانەکانی رۆژی یەکشەممەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ١٠٥ کەس کوژراون و ٣٥٩ کەسی دیکە برینداربوون.