بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان، کەسێکی نەناسراو نەسروڵای بینیوە  و تەوقەی لەگەڵدا کردوە، لە کاتی تەوقەکردنەکەدا مادەیەکی نەناسراوی بە دەستییەوە لکاندوە کە یارمەتی ئیسرائیلی داوە چاودێری شوێنەکەی بکات.

ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل دوو خولەکی پێویست بووە بۆ دۆزینەوەی شوێنی نەسروڵا و پشتڕاستکردنەوەی مانەوەی لە ناوچەیەکی باشوری بەیروت . دوای ئەوەش بە چەند خولەکێک فرۆکەکانی ئیسرائیل بارەگاکەیان بۆردومان کردووە و نزیکەی ٨٠ تۆن بۆمبیان بەسەر بارەگاکەدا بەرداوەتەوە.

رۆژی یەکشەممە، دوای ٤٨ سەعات لە کوژرانی، تەرمی حەسەن نەسروڵا لەژێر داروپەردوی باڵەخانە روخاوەکاندا لە بەیروت دۆزرایەوە و کە شوێنەواری ھیچ برینێکی راستەوخۆ بە تەرمەکەوە نەبووە و دەوترێت ھۆکاری مردنەکەی بەھۆی بەھێزی دەنگی بۆردومانەکەوە بووە.